• ئیشایا ٦١: ١ - ٦٢: ١٢

  • Mar 8 2025
  • Length: 19 mins
  • Podcast

ئیشایا ٦١: ١ - ٦٢: ١٢

  • Summary

  • ئیشایا ٦١: ١ - ٦٢: ١٢1ڕۆحی یەزدانی باڵادەست بەهێزم دەکات،چونکە یەزدان دەستنیشانی کردوومبۆ مژدەدان بە هەژاران.منی ناردووە بۆ تیمارکردنی دڵشکاوەکان،بۆ جاڕدانی ئازادی بۆ ڕاپێچکراوەکان وئازادکردنی کۆیلەکان،2بۆ ڕاگەیاندنی ساڵی ڕەزامەندیی یەزدان وڕۆژی تۆڵەسەندنەوەی خودامان،بۆ دڵنەواییکردنی هەموو ماتەمدارەکان.3ناردوومی بۆ ئەوەی بە پرسەدارەکانی سییۆن ببەخشم،تاجێکی جوانیان لەسەر بنێم لە جێی قوڕ،زەیتی دڵخۆشی لە جێی پرسە،هەروەها بەرگی ستایش لە جێی ڕۆحی ورەبەردان.جا پێیان دەگوترێت دار بەڕووی ڕاستودروستی،نەمامی یەزدان بۆ دەرخستنی شکۆمەندییەکەی.4کەلاوە کۆنەکان بنیاد دەنێنەوە ووێرانکراوەکانی پێشتر هەڵدەستێننەوە.شارە خاپوورەکان نۆژەن دەکەنەوەکە لە چەرخەکانی پێشووەوە وێران کرابوون.5بێگانە دێنە خزمەتتان و شوانایەتی مێگەلەکانتان دەکەن وکوڕانی نامۆکان دەبنە جوتیار و ڕەزەوانتان.6ئێوەش ناوتان لێ دەنرێت، کاهینەکانی یەزدان،پێتان دەگوترێت، خزمەتکارەکانی خودامان.سامانی نەتەوەکان دەخۆن وشانازی بەسەر شکۆمەندی ئەوانەوە دەکەن.7گەلەکەم لە جێی ڕیسوایی، دوو ئەوەندە میراتی وەردەگرن،لە جێی شەرمەزاربوون، بە بەشی خۆیان دڵخۆش دەبن.ئیتر لە خاکەکەیان دوو هێندە میرات وەردەگرن،خۆشی هەتاهەتاییان بۆ دەبێت.8«من کە یەزدانم، دادپەروەریم خۆشدەوێت،ڕقم لە دزی و بەدکارییە پێکەوە.بە دڵسۆزییەوە پاداشتی گەلەکەم دەدەمەوە وپەیمانێکی هەتاهەتاییان لەگەڵدا دەبەستم.9توخمیان لەنێو نەتەوەکان دەناسرێن ووەچەشیان لەنێو گەلاندا.هەموو ئەوانەی دەیانبینن دانی پێدا دەنێنکە ئەوان گەلێکن یەزدان بەرەکەتداری کردوون.»10بە شادی دڵشاد دەبم بە یەزدان،گیانم بە خودای خۆم شادمان دەبێت،چونکە بەرگی ڕزگاری لەبەرکردم،کەوای ڕاستودروستی بەسەر شانمدا دا،وەک زاوایەک کە سەری خۆی لەسەر شێوەی کاهین بڕازێنێتەوەیان بووکێک بە خشڵ خۆی جوان بکات.11وەک زەوی کە چەکەرەی ڕووەکی خۆی دەردەخات ووەک باخچە کە چێنراوەکانی دەڕوێنێت،ئاواش یەزدانی باڵادەست ڕاستودروستی و ستایشلەبەردەم هەموو نەتەوەکان دەڕوێنێت.ئیشایا ٦٢1لە پێناوی سییۆن بێدەنگ نابم ولە پێناوی ئۆرشەلیم هێمن نابمهەتا بێتاوانییەکەی وەک گزنگی خۆر دەدرەوشێتەوە وڕزگاریشی وەک مەشخەڵ داگیرسێت.2ئەو کاتە هەموو نەتەوەکان بێتاوانییەکەت دەبینن،هەموو پاشاکانیش شکۆمەندییەکەت.ناوێکی نوێت لێ دەنرێتکە دەمی یەزدان دیاری دەکات.3دەبیت بە تاجی جوانی لە دەست یەزدان وتاجەگوڵینە لەناو لەپی خودات.4چیتر ناوت نانرێت «بەجێماو» وچیتر بە خاکەکەت ناگوترێت «وێرانە»،بەڵکو پێت دەگوترێت «حەفچیڤا»،خاکەکەشت، «بەعولە»،چونکە یەزدان بە تۆ دڵخۆش دەبێت،خاکەکەشت مێردی دەبێت.5وەک چۆن گەنج دەبێت بە مێردی کچێکی پاکیزە،ئاواش کوڕەکانت دەبن بە مێردت.وەک دڵخۆشی زاوا بە بووک،ئاواش خودات بە تۆ دڵخۆش دەبێت.6ئەی ئۆرشەلیم، ئێشکگرم لەسەر شووراکانت داناوە،بەردەوام شەو و ڕۆژ بێدەنگ نابن.ئەی ئەوانەی یەزدانتان لە یادە،ئۆقرە مەگرن،7لێ مەگەڕێن یەزدان ئۆقرە بگرێت هەتا ئۆرشەلیم دەچەسپێنێت وناوداری دەکات لە زەویدا.8یەزدان بە دەستی ڕاستی خۆی وبە هێزی بازووی سوێندی خوارد:«چیتر دانەوێڵەکەتناکەم بە خۆراک بۆ دوژمنەکانت وشەرابە نوێیەکەشت کە پێوەی ماندوو بوویت،...
    Show More Show Less

What listeners say about ئیشایا ٦١: ١ - ٦٢: ١٢

Average customer ratings

Reviews - Please select the tabs below to change the source of reviews.