• ئیشایا ٦٣: ١ - ١٩

  • Mar 9 2025
  • Length: 19 mins
  • Podcast

ئیشایا ٦٣: ١ - ١٩

  • Summary

  • ئیشایا ٦٣: ١ - ١٩1ئەوە کێیە لە ئەدۆمەوە دێتبە بەرگی سوور لە بۆزراوە،ئەو شکۆمەندەی بە جلوبەرگەکەیەوەبە زۆری هێزەکەیەوە نمایش دەکات؟«منم، بە ڕاستودروستی دەدوێممەزنم بۆ ڕزگاری.»2بۆچی بەرگت سوورە وبەرگت وەک پەستێنەری گوشەری ترێیە؟3«کەس لە گەلان لەگەڵمدا نەبووبە تەنها گوشەرم پەستەوە.لە تووڕەییدا ئەوانم پڵیشاندەوە،بە هەڵچوونی خۆم پێم لێنان.جا خوێنیان بەسەر بەرگمدا پرژا وهەموو جلەکەم لەکەدار بوو.4ڕۆژی تۆڵەسەندنەوە لە دڵمدا بوو وساڵی کڕینەوەی گەلم هات.5تەماشام کرد بەڵام یارمەتیدەر نەبوو،سەرسام بووم کە پشتگیری نەبوو،بەڵام بە هێزی بازووی خۆم ڕزگاریم دەستەبەر کرد،هەڵچوونم پشتگیری کردم.6بە تووڕەیی خۆم گەلانم پەستەوە،بە هەڵچوونی خۆم سەرخۆشم کردن،خوێنی ئەوانم بەسەر زەویدا ڕشت.»7باسی خۆشەویستی نەگۆڕی یەزدان دەکەم،کارەکانی کە شایستەی ستایشن،بۆ هەموو ئەوەی کە لە پێناوی ئێمەدا کردی.باسی چاکە مەزنەکەی دەکەم بۆ بنەماڵەی ئیسرائیل،ئەوەی پاداشتی پێدانەوە بەپێی بەزەییەکەی وبەپێی زۆری خۆشەویستییە بێ سنوورەکەی.8فەرمووی: «بە ڕاستی گەلی منن،کوڕن، ناپاکیم لەگەڵ ناکەن،»جا بۆیان بوو بە ڕزگارکەر.9لە هەموو تەنگانەکانیان ئەویش تەنگاو بوو وفریشتەی ئامادەبوونەکەی ڕزگاری کردن.ئەو بە خۆشەویستییەکەی و بە میهرەبانی ئەوانی کڕییەوە،بەرزی کردنەوە و هەڵیگرتنهەموو ڕۆژانی کۆن.10بەڵام ئەوان یاخی بوون وڕۆحی پیرۆزی ئەویان خەمبار کرد،جا لێیان بوو بە دوژمن ولەگەڵیان کەوتە جەنگەوە.11ئینجا گەل ڕۆژانی کۆنیان بەبیر هاتەوە،ڕۆژانی موسا و گەلەکەی.کوا ئەوەی لە دەریاوە سەری خستنلەگەڵ شوانی مێگەلەکەی؟کوا ئەوەی ڕۆحی پیرۆزی خۆیلەنێویان دانا؟12کوا ئەوەی لەلای دەستی ڕاستی موساهێزە شکۆدارەکەی بازووی خۆی نارد،ئەوەی ئاوی لەبەردەمیان دوو لەت کرد،بۆ ئەوەی ناوێکی هەتاهەتایی بۆ خۆی دروستبکات،13ئەوەی بەناو دەریا قووڵەکاندا بردنی؟وەک ئەسپ بە چۆڵەوانیدا سەرسمیان نەدا،14وەک دابەزینی ڕەشەوڵاخ بەرەو دەشتایی،ڕۆحی یەزدان پشووی پێدان.ئاوا ڕێنمایی گەلەکەتت کردبۆ ئەوەی ناوێکی شکۆمەند بۆ خۆت دروستبکەیت.15لە ئاسمانەوە تەماشا بکە،لە نشینگەی پیرۆز و شکۆمەندیتەوە ببینە،کوا دڵگەرمی و پاڵەوانیێتییەکەت؟ئاخ هەڵکێشانی هەناوت و بەزەییت لە ئێمە بڕی.16بەڵام تۆ باوکی ئێمەی،ئەگەر ئیبراهیم نەمانناسێت وئیسرائیلیش دانمان پێدا نەنێت.ئەی یەزدان تۆ باوکی ئێمەیت،لە ئەزەلەوە ناوت دەمانکڕێتەوە.17ئەی یەزدان، بۆچی لە ڕێگاکانی خۆت وێڵت کردین،بۆچی دڵت ڕەق کردین هەتا لێت نەترسین؟بگەڕێوە لە پێناو خزمەتکارەکانت،هۆزەکانی میراتەکەت.18بۆ ماوەیەکی کەم گەلی پیرۆزت خاوەنی پیرۆزگای تۆ بوون،بەڵام ئێستا دوژمنانمان پێشێلیان کرد.19ئێمە لە کۆنەوە گەلی تۆین،ئێستا وامان لێ هاتووە کە تۆ فەرمانڕەوایی ئێمەت نەکردووە،وەک چۆن هەرگیز بە ناوی تۆوە ناو نەنرابین.
    Show More Show Less

What listeners say about ئیشایا ٦٣: ١ - ١٩

Average customer ratings

Reviews - Please select the tabs below to change the source of reviews.