• ئیشایا ٦٥: ٨ - ٦٦: ٢٤

  • Mar 11 2025
  • Length: 19 mins
  • Podcast

ئیشایا ٦٥: ٨ - ٦٦: ٢٤

  • Summary

  • ئیشایا ٦٥: ٨ - ٦٦: ٢٤8یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«وەک ئەوەی لە هێشوودا شەرابی نوێ هەیە،جا دەگوترێت: ”مەیفەوتێنە،چونکە خێروبێری تێدایە،“ئاوا دەکەم لە پێناوی بەندەکانمبۆ ئەوەی هەمووان نەفەوتێنم.9بەڵکو لە یاقوبەوە نەوەیەک دەردەکەم،لە یەهوداشەوە ئەوانەی دەبنە میراتگری چیاکانم.جا چیاکان دەبن بە میراتی هەڵبژێردراوانم وبەندەکانم لەوێ نیشتەجێ دەبن.10جا شارۆن دەبێت بە لەوەڕگای مێگەل ودۆڵی عاخۆریش بە مۆڵگای مانگا،بۆ گەلەکەم کە داوای منیان کردووە.11«بەڵام ئێوە کە وازتان لە یەزدان هێناوە وکێوی پیرۆزی منتان لەیاد کردووە،خوانتان بۆ بتێک بە ناوی ”گەد“ خوداوەندی بەخت ئامادە کردووە وبۆ ”مەنی“ خوداوەندی چارەنووس شەرابی تێکەڵاوتان پڕکردووە،12چارەنووستان دەخەمە بەر شمشێر وهەمووتان بۆ سەربڕین بە چۆکدا دێن،لەبەر ئەوەی بانگم کرد و وەڵامتان نەدایەوە،قسەم کرد و گوێتان نەگرتبەڵکو لەبەرچاوم خراپەکاریتان کرد،ئەوەی من پێم ناخۆش بوو هەڵتانبژارد.»13لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:«ئەوەتا بەندەکانم دەخۆن،بەڵام ئێوە برسی دەبن،ئەوەتا بەندەکانم دەخۆنەوە،بەڵام ئێوە تینوو دەبن،ئەوەتا بەندەکانم دڵخۆش دەبن،بەڵام ئێوە شەرمەزار دەبن.14ئەوەتا لە دڵخۆشیدابەندەکانم گۆرانی دەڵێن،بەڵام ئێوە لە دڵتەنگیدا دەقیژێنن ولەبەر دڵشکاندن شین دەگێڕن.15لە داهاتوودا هەڵبژێردراوانم ناوتانوەک نەفرەت بەکاردەهێنن ویەزدانی باڵادەست دەتانکوژێت،بەڵام ناوێکی دیکە لە خزمەتکارەکانی خۆی دەنێت.16ئەوەی لە خاکەکەدا بۆ خۆی داوای بەرەکەت بکات،بە خودای ڕاستەقینەوە داوای بەرەکەت دەکات وئەوەی لە خاکەکەدا سوێند بخواتبە خودای ڕاستەقینە سوێند دەخوات،چونکە تەنگانەکانی پێشوو لەبیر چوون ولەبەرچاوم شاردرانەوە.17«بڕوانن، من لە داهاتوودا ئاسمانی نوێ وزەوی نوێ بەدی دەهێنم وئەوانەی پێشوو نە باس دەکرێن ونە بە مێشکدا دێنەوە.18بەڵکو ئێوە بۆ هەتاهەتایە دڵخۆش و شاد بنلەوەی من بەدی دەهێنم،چونکە ئەوەتا من ئۆرشەلیمی شاد بەدی دەهێنم ودانیشتووانەکەی دڵخۆش دەبن.19بە ئۆرشەلیم دڵخۆش دەبم وبە گەلی خۆم شاد دەبم،چیتر لەناویدا دەنگی گریان و هاوار نابیسترێت.20«چیتر لەوێ نە کۆرپەی تازە لەدایکبوو دەمرێت ونە پیری لە تەمەن تێر نەخواردوو،چونکە ئەوەی لە تەمەنی سەد ساڵی بمرێتبە گەنج دادەنرێت وئەوەی نەگات بە تەمەنی سەد ساڵیوەک نەفرەت لێکراو دەبینرێت.21خانوو بنیاد دەنێن و نیشتەجێ دەبن،ڕەز دەڕوێنن و لە بەرەکەی دەخۆن.22خانوو بنیاد نانێن و یەکێکی دیکە تێیدا دانیشێت،ڕەز ناڕوێنن و یەکێکی دیکە بیخوات،چونکە ڕۆژانی گەلەکەموەک ڕۆژانی دار دەبێت وهەڵبژێردراوانم خۆشی دەبیننلە کردارەکانی دەستیان.23بەخۆڕایی ماندوو نابن وبۆ تۆقاندن منداڵیان نابێت،چونکە ئەوان نەوەی بەرەکەتپێدراوی یەزدانن ووەچەکانیان لەگەڵیاندان.24جا بەر لەوەی نزا بکەن من وەڵام دەدەمەوە وهێشتا ئەوان قسە دەکەن من گوێم لێیان دەبێت.25گورگ و بەرخ پێکەوە دەلەوەڕێن،شێریش وەک مانگا گیا دەخوات،بەڵام نانی مار خۆڵە.لە هەموو کێوی پیرۆزمنە زیان دەبەخشن و نە دەفەوتێنن،»یەزدان دەفەرموێت.ئیشایا ٦٦1یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئاسمان تەختی منە وزەویش تەختەپێمە.کوا ئەو ماڵەی کە ئێوە بۆم بنیاد دەنێن ولەکوێیە شوێنی حەوانەوەم؟2ئایا هەموو ...
    Show More Show Less

What listeners say about ئیشایا ٦٥: ٨ - ٦٦: ٢٤

Average customer ratings

Reviews - Please select the tabs below to change the source of reviews.