• ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م ٢: ٧ - ١٣
    Mar 17 2025

    ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م ٢: ٧ - ١٣

    • 8بە ڕادەیەک ئێوەمان خۆشویست کە ئامادەبووین نەک تەنها مزگێنیی خودا بەڵکو خۆشمان لەگەڵتاندا بەش بکەین، چونکە ئێوە لەلای ئێمە زۆر ئازیز بوون.
    • 9خوشکان و برایان، دڵنیام ڕەنج و ماندووبوونی ئێمەتان لە یادە، شەو و ڕۆژ کارمان دەکرد، تاکو بەسەر کەستانەوە نەبینە بار، کاتێک مزگێنیی خودامان بۆ ڕاگەیاندن.
    • 10ئێوە و خوداش شایەتن کە لەنێو ئێوەی باوەڕداردا چۆن بە پیرۆزی و ڕاستودروستی و بێ گلەیی ڕەفتارمان کردووە.
    • 11هەروەک دەزانن کە ئێمە لەگەڵ هەریەک لە ئێوە وەکو باوکێک هەڵسوکەوتمان کرد، وەک چۆن باوکێک لەگەڵ منداڵەکانی خۆیدا هەڵسوکەوت دەکات،
    • 12هانمان دەدان و ورەمان بەرز دەکردنەوە و لێتان دەپاڕاینەوە، بە شێوەیەک بژین شایانی خودا بێت، ئەوەی بۆ شانشین و شکۆی خۆی بانگتان دەکات.
    • 13لەبەر ئەمە بێ بڕانەوە سوپاسی خودا دەکەین، چونکە پەیامی خوداتان وەک پەیامی مرۆڤ لە ئێمە وەرنەگرت، بەڵکو وەک بەڕاستی وشەی خودا بێت، لە ڕاستیشدا هەر بەو جۆرەیە، ئەوەی لەناو ئێوەی باوەڕداریشدا کار دەکات.

    Show More Show Less
    22 mins
  • ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م ٢: ١ - ٧
    Mar 16 2025

    ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م ٢: ١ - ٧

    • 1ئەی خوشکان و برایان، خۆتان دەزانن هاتنمان بۆ لاتان بێ سوود نەبوو،
    • 2بەڵکو وەک دەزانن پێشتر لە فیلیپی ئازارمان چێژت و سووکایەتیمان پێ کرا، بەڵام بە پشتیوانی خودا سەرەڕای دژایەتییەکی زۆر، ئازایانە باسی مزگێنیی خودامان بۆ کردن.
    • 3مەبەستی ئێمە لە هاندانتان چەواشەکردن و بەڕەڵایی و خەڵەتاندن نییە،
    • 4بەڵکو هەروەک چۆن لەلایەن خوداوە پەسەند کرابین کە متمانەی مزگێنیمان بدرێتێ، بە هەمان شێوە دەدوێین، ئەمەش بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خەڵک نییە، بەڵکو ڕەزامەندی خودا، کە دڵمان تاقی دەکاتەوە.
    • 5خودا شایەتە، نە زمانلووسیتان بۆ دەکەین و نە لەبەر چاوچنۆکییە، وەک دەزانن،
    • 6چاوەڕوانی ستایش و پێداهەڵدانی خەڵک نەبووین، نە لە ئێوە و نە لە کەسانی دیکەش.
    • وەک نێردراوانی مەسیح دەمانتوانی بارگرانی بین لەسەرتان،
    • 7بەڵام نەرمونیان بووین لەگەڵتاندا، وەک دایکێک شیر بداتە منداڵەکانی.

    Show More Show Less
    24 mins
  • ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م ١: ٧ - ١٠
    Mar 15 2025

    ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م ١: ٧ - ١٠

    • 7تاکو بوونە نموونە بۆ هەموو باوەڕداران لە مەکدۆنیا و ئەخایا.
    • 8پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆ لەلای ئێوەوە بڵاو کرایەوە، نەک تەنها لە مەکدۆنیا و ئەخایا، بەڵکو ناوبانگی باوەڕتان بە خودا لە هەموو شوێنێکدا بڵاو بووەتەوە. لەبەر ئەوە پێویست ناکات هیچ شتێک بڵێین،
    • 9چونکە خۆیان باسمان دەکەن کە پێشوازیتان لە ئێمە چۆن بووە و چۆن لە بتپەرستییەوە گەڕاونەتەوە بۆ لای خودا، تاکو خودای زیندوو و ڕاست بپەرستن و
    • 10چاوەڕێی کوڕەکەی بکەن لە ئاسمان، ئەوەی لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە، مەبەست لە عیسایە، کە لە تووڕەیی داهاتووی خودا دەربازمان دەکات.

    Show More Show Less
    22 mins
  • ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م ١: ٤ - ٦
    Mar 14 2025

    ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م ١: ٤ - ٦

    • 4ئەی خوشکان و برایان، خۆشەویستانی خودا، دەزانین کە خودا ئێوەی هەڵبژاردووە،
    • 5چونکە تەنها بە قسە پەیامی ئینجیلمان بۆ نەهێنان، بەڵکو بە هێز و بە ڕۆحی پیرۆز و بە دڵنیایی تەواوەوە، وەک دەزانن لە پێناوی ئێوە لەنێوانتاندا چ جۆرە کەسێک بووین.
    • 6ئێوەش لاسایی ئێمە و مەسیحی خاوەن شکۆتان کردەوە، لە تەنگانەیەکی گەورەدا بە خۆشی ڕۆحی پیرۆز پێشوازیتان لە پەیامەکە کرد،

    Show More Show Less
    24 mins
  • ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م ١: ٢ - ٣
    Mar 13 2025

    ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م ١: ٢ - ٣

    • 2هەموو کات لە پێناوی هەر یەکێکتاندا سوپاسی خودا دەکەین و بێ بڕانەوە لە نوێژەکانمان یادتان دەکەین،
    • 3بەردەوام لەبەردەم خودای باوکماندا ئەو کارانەتان بەبیر دەهێنینەوە کە بەرهەمی باوەڕتانە، هەروەها ئەو ڕەنجەتان کە لە خۆشەویستییەوەیە و ئەو دانبەخۆداگرتنەشتان کە سەرچاوە دەگرێت لە هیواتان بە عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان.

    Show More Show Less
    23 mins
  • ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م پێشەكى، ١: ١
    Mar 12 2025

    ته‌سالۆنیكیی یه‌كه‌م پێشەكى، ١: ١

    • 1لە پۆڵس و سیلا و تیمۆساوسەوە،
    • بۆ کڵێسای سالۆنیکییەکان کە لەگەڵ خودای باوک و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆدا بوونەتە یەک:
    • با نیعمەت و ئاشتیتان لەگەڵ بێت.

    Show More Show Less
    25 mins
  • ئیشایا ٦٥: ٨ - ٦٦: ٢٤
    Mar 11 2025
    ئیشایا ٦٥: ٨ - ٦٦: ٢٤8یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«وەک ئەوەی لە هێشوودا شەرابی نوێ هەیە،جا دەگوترێت: ”مەیفەوتێنە،چونکە خێروبێری تێدایە،“ئاوا دەکەم لە پێناوی بەندەکانمبۆ ئەوەی هەمووان نەفەوتێنم.9بەڵکو لە یاقوبەوە نەوەیەک دەردەکەم،لە یەهوداشەوە ئەوانەی دەبنە میراتگری چیاکانم.جا چیاکان دەبن بە میراتی هەڵبژێردراوانم وبەندەکانم لەوێ نیشتەجێ دەبن.10جا شارۆن دەبێت بە لەوەڕگای مێگەل ودۆڵی عاخۆریش بە مۆڵگای مانگا،بۆ گەلەکەم کە داوای منیان کردووە.11«بەڵام ئێوە کە وازتان لە یەزدان هێناوە وکێوی پیرۆزی منتان لەیاد کردووە،خوانتان بۆ بتێک بە ناوی ”گەد“ خوداوەندی بەخت ئامادە کردووە وبۆ ”مەنی“ خوداوەندی چارەنووس شەرابی تێکەڵاوتان پڕکردووە،12چارەنووستان دەخەمە بەر شمشێر وهەمووتان بۆ سەربڕین بە چۆکدا دێن،لەبەر ئەوەی بانگم کرد و وەڵامتان نەدایەوە،قسەم کرد و گوێتان نەگرتبەڵکو لەبەرچاوم خراپەکاریتان کرد،ئەوەی من پێم ناخۆش بوو هەڵتانبژارد.»13لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:«ئەوەتا بەندەکانم دەخۆن،بەڵام ئێوە برسی دەبن،ئەوەتا بەندەکانم دەخۆنەوە،بەڵام ئێوە تینوو دەبن،ئەوەتا بەندەکانم دڵخۆش دەبن،بەڵام ئێوە شەرمەزار دەبن.14ئەوەتا لە دڵخۆشیدابەندەکانم گۆرانی دەڵێن،بەڵام ئێوە لە دڵتەنگیدا دەقیژێنن ولەبەر دڵشکاندن شین دەگێڕن.15لە داهاتوودا هەڵبژێردراوانم ناوتانوەک نەفرەت بەکاردەهێنن ویەزدانی باڵادەست دەتانکوژێت،بەڵام ناوێکی دیکە لە خزمەتکارەکانی خۆی دەنێت.16ئەوەی لە خاکەکەدا بۆ خۆی داوای بەرەکەت بکات،بە خودای ڕاستەقینەوە داوای بەرەکەت دەکات وئەوەی لە خاکەکەدا سوێند بخواتبە خودای ڕاستەقینە سوێند دەخوات،چونکە تەنگانەکانی پێشوو لەبیر چوون ولەبەرچاوم شاردرانەوە.17«بڕوانن، من لە داهاتوودا ئاسمانی نوێ وزەوی نوێ بەدی دەهێنم وئەوانەی پێشوو نە باس دەکرێن ونە بە مێشکدا دێنەوە.18بەڵکو ئێوە بۆ هەتاهەتایە دڵخۆش و شاد بنلەوەی من بەدی دەهێنم،چونکە ئەوەتا من ئۆرشەلیمی شاد بەدی دەهێنم ودانیشتووانەکەی دڵخۆش دەبن.19بە ئۆرشەلیم دڵخۆش دەبم وبە گەلی خۆم شاد دەبم،چیتر لەناویدا دەنگی گریان و هاوار نابیسترێت.20«چیتر لەوێ نە کۆرپەی تازە لەدایکبوو دەمرێت ونە پیری لە تەمەن تێر نەخواردوو،چونکە ئەوەی لە تەمەنی سەد ساڵی بمرێتبە گەنج دادەنرێت وئەوەی نەگات بە تەمەنی سەد ساڵیوەک نەفرەت لێکراو دەبینرێت.21خانوو بنیاد دەنێن و نیشتەجێ دەبن،ڕەز دەڕوێنن و لە بەرەکەی دەخۆن.22خانوو بنیاد نانێن و یەکێکی دیکە تێیدا دانیشێت،ڕەز ناڕوێنن و یەکێکی دیکە بیخوات،چونکە ڕۆژانی گەلەکەموەک ڕۆژانی دار دەبێت وهەڵبژێردراوانم خۆشی دەبیننلە کردارەکانی دەستیان.23بەخۆڕایی ماندوو نابن وبۆ تۆقاندن منداڵیان نابێت،چونکە ئەوان نەوەی بەرەکەتپێدراوی یەزدانن ووەچەکانیان لەگەڵیاندان.24جا بەر لەوەی نزا بکەن من وەڵام دەدەمەوە وهێشتا ئەوان قسە دەکەن من گوێم لێیان دەبێت.25گورگ و بەرخ پێکەوە دەلەوەڕێن،شێریش وەک مانگا گیا دەخوات،بەڵام نانی مار خۆڵە.لە هەموو کێوی پیرۆزمنە زیان دەبەخشن و نە دەفەوتێنن،»یەزدان دەفەرموێت.ئیشایا ٦٦1یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئاسمان تەختی منە وزەویش تەختەپێمە.کوا ئەو ماڵەی کە ئێوە بۆم بنیاد دەنێن ولەکوێیە شوێنی حەوانەوەم؟2ئایا هەموو ...
    Show More Show Less
    19 mins
  • ئیشایا ٦٤: ١ - ٦٥: ٧
    Mar 10 2025
    ئیشایا ٦٤: ١ - ٦٥: ٧1خۆزگە ئاسمانت شەق دەکرد و دەهاتیتە خوارەوە،چیاکان لەبەردەمت دەلەرزین!2وەک ئەوەی ئاگر گڕ بەردەداتە پوشوپەڵاش وئاگر وا دەکات ئاو بکوڵێت،وەرە خوارەوە، با دوژمنانت ناوت بزانن،با نەتەوەکان لەبەردەمتدا بلەرزن.3کاتێک کارە ترسناکەکانت کرد کە چاوەڕێمان نەدەکرد،دابەزیت و چیاکان لەبەردەمتدا لەرزین.4لە کۆنەوە نە گوێیان لێ بووە ونە بیستوویانە،هیچ چاوێک خودایەکی جگە لە تۆ نەبینیوە،ئەوە بکات بۆ ئەو کەسەی چاوەڕێی دەکات.5تۆ دێیت بۆ یارمەتی ئەوانەی بە دڵخۆشییەوە کاری ڕاستودروستی دەکەن،ئەوانەی بیر لە ڕێگاکانت دەکەنەوە هەتا پەیڕەوی بکەن.بەڵام کاتێک ئێمە بە بەردەوامی گوناهمان لە دژی ئەوان کرد،تۆ تووڕە بوویت.ئیتر چۆن ڕزگار دەبین؟6هەموومان وەک کەسێکی گڵاومان لێ هات،هەموو کاری ڕاستودروستیمان وەک پەڕۆی پیسی مانگانەی ئافرەت بوو.هەموو وەک گەڵا سیس بووین،تاوانەکانمان وەک با هەڵماندەگرێت.7کەس نییە بە ناوی تۆوە نزا بکاتیان وریابێت بۆ ئەوەی خۆی بە تۆوە بگرێت،چونکە ڕووی خۆتت لێمان شاردەوە وبە دەست تاوانەکانمان ئێمەت تواندەوە.8بەڵام ئەی یەزدان، تۆ باوکی ئێمەیت،ئێمە قوڕین و تۆ گۆزەکەری ئێمەیت وئێمە هەموو دەستکردی تۆین.9ئەی یەزدان، تەواو تووڕە مەبە وهەتا کۆتایی تاوانمان بەبیر خۆت مەهێنەرەوە،تکایە، تەماشامان بکە!ئێمە هەموو گەلی تۆین.10شارە پیرۆزەکانت بوون بە چۆڵەوانی،سییۆن بوو بە چۆڵەوانی و ئۆرشەلیم وێران بوو.11پەرستگای پیرۆزی و شانازیمان، کە لەوێ باوباپیرانمان ستایشی تۆیان کرد،بە ئاگر سووتێنراوە وهەموو ئەو شوێنانەی کە بۆ ئێمە گەنجینە بوون، بە کەلاوە بوون.12ئەی یەزدان، ئایا لەدوای هەموو ئەمانە لە یارمەتیدان خۆت بە دوور دەگریت؟ئایا بێدەنگ دەبیت و بە تەواوی سزامان دەدەیت؟ئیشایا ٦٥1«من دەرکەوتم بۆ ئەوانەی کە داوای منیان نەکرد،دۆزرامەوە لەلایەن ئەوانەی بەدوامدا نەگەڕان.بە نەتەوەیەک کە بە ناوی منەوە نزا ناکەن،فەرمووم: ”ئەوەتام! ئەوەتام!“2بە درێژایی ڕۆژ دەستمبۆ گەلێکی کەللەڕەق ڕاگرت،بە ڕێگایەکدا دەڕۆن باش نییە،بەدوای بیرکردنەوەی خۆیان دەکەون.3گەلێک بەردەوامبەرەو ڕووم پەستم دەکەن،گەلێک لەناو باخچەکان قوربانی سەردەبڕێت،لەسەر قوربانگا خشتەکان بخوور دەسووتێنێت،4ئەوەی لەنێو گۆڕەکان دادەنیشێت،لە گۆڕستانەکان شەو بەسەردەبات،گۆشتی بەراز دەخوات ولەناو قاپوقاچاغەکەی گۆشتاوی گڵاو هەیە.5دەڵێت: ”لە شوێنی خۆت ڕابوەستە، لێم نزیک مەکەوە،چونکە من لە تۆ پیرۆزترم!“ئەوانە دووکەڵن لە لووتی مندا،ئاگرێکن کە بە درێژایی ڕۆژ داگیرساوە.6«ئەوەتا لەبەردەمم نووسراوە:بێدەنگ نابم، بەڵکو بە تەواوی پاداشت دەدەمەوە،سزای خۆیان دەخەمە بەردەستیان،7لەبەر تاوانەکانتان و تاوانی باوباپیرانتان پێکەوە،»یەزدان دەفەرموێت.«لەبەر ئەوەی ئەوانە لەسەر چیاکان قوربانییان سووتاند ولەسەر گردەکان سووکایەتییان بە من کرد،کردەوەکانی پێشوویان دەپێومەوە وسزای خۆیان بەسەردا دەسەپێنم.»
    Show More Show Less
    17 mins